image

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ ٧٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٩٢٣  تووشبووش چاكبوونه‌وه‌ و ٤  كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوێنێوه‌ ٤١٣٠ پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون و ٧٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ٩٢٣  كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه‌، له‌دوێنێوه‌، ٤ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ هه‌ولێر، دوو كه‌سیان له‌ سلێمانی و كه‌سێكیشیان له‌ دهۆك بو، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌و ڤیرووسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ٣٤٥٢   كه‌س.