image

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ٨٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ  تووشبوویەکی پەتاکەش گیانی لەدەست نەداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٠٢٠ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ٢٣٧ تووشبوو تۆمارکراون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٨٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و  هیچ  تووشبوویەکی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە.

تائێستا لەهەرێمی کوردستان ١٠٨٩٥٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥١٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.