image

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٢٠٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و ١٣٢ تووشبووش چاکبوونەوە و تووشبوویەکیش بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٢٣٨٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٢٠٢ تووشبووی ڤیرووسەکە تۆمارکراون، کە ١١٤ لە هەولێر، ٣٦ تووشبوو لە سلێمانی، ٤٢ لە دهۆک، یەک تووشبوو لە هەڵەبجە و چوار تووشبوو لە گەرمیان و پێنج تووشبوو لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ١٣٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٥١ لە هەولێر، ٤٢ لە سلێمانی، ٣٥ لە دهۆک و چوار لە گەرمیان بوون، تووشبوویەکیش لە گەرمیان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، 109789 (سەدو نۆ هەزار و حەوتسەدو هەشتاو نۆ) توشبوی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، 104050 (سەدو چوار هەزار و پەنجا) توشبوش چاکبونەتەوە و 2213 (دو هەزار و دوسەدو سیانزە) توشبو لەژێر چارەسەردان و 3526 (سێ هەزار و پێنجسەدو بیست و شەش) توشبو گیانیان لەدەستداوە.