
پەیامی کورد ... لەدایکبوونی بەرخێکی بە ٦ لاقەوە لە باکووری کوردستان
لە شارۆچکەی چناری سەربە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بەرخێک لە دایکبووە کە شەش پێی هەیە و بە ئاسایش هاتوچۆ دەکات.
مەقسود بوڵوت خاوەنی بەرخەکە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندوە کاتێک ئاژەڵێکی زاوە بینیویەتی بێچوەکەی شەش پێی هەیە.
وتیشی بەرخەکە نزیکەی ٢٠ رۆژ بەرلە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایک بووە و شیر دەخوات و بە شێوەیەکی ئاسایش لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکات و هاتوچۆ دەکات.
خاوەنی ئاژەڵەکە ڕاشیگەیاندوە هەرکەسێک دەیبینێت بەرخەکە شەش پێی هەیە توشی سەرسوڕمان دەبێت و بووەتە جێگە باسی خەڵکی ناوچەکە.
مەقسود بوڵوت ئەوەشی باسکردوە کەئەوان سەدان ساڵە و بەبنەماڵە ئاژەڵدارن بەڵام شتی وایان نەبینیوە و دەڵێت پرسیارم لە لە باوک و باپیرمم کردوە بەڵام ئەوانیش دەڵێن هەرگیز شتی وایان نەبینیوە.
کۆمێنتێك بنوسە: