
پەیامی کورد ... ناسا چەند وێنەیەکی دەگمەن بڵاو دەکاتەوە
ئاژانسی گەردونی ناسای ئەمریکا بەبۆنەی تیپەڕبوونی ٣٠ ساڵ ناردنی تەلەسکۆپی (هەبڵ) ی گەردوونی چەند وێنەیەکی تری گەردوونی بە هاوێنەی تازەوە بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئای تی ٣٠ وێنەی ناسای بڵاوکردوەتەوە، کۆمەڵەی گەلە ئەستێرە، ئەسێرە پڕشنگدارەکان و چەند تەنۆلکەیەك لە خۆدەگرێت (غازی هایدرۆجین و هیلیۆم و چەند گازێکی تر بەشێوەی هەور کۆبونەتەوە).
هاوکات زانایانی گەردوونزانی وێنەکان بە جوانترین و روونترین دیمەنی گەردوون ناودەبەن
تەلەسکۆپی گەردوونی هەبڵ لە ساڵی ١٩٩٠ رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا لەلایەن ئاژانسی گەردوونی ناسای ئەمریکی، بە ئامانجی وینەگرتنی شتەکانی ناو گەردوون وەکو هەسارە، ئەستیرە و کۆمەڵە ئەستێرە.