image


پەیامی کورد … کاریگەری بیرکردنەوەی نەرێنی لە سەر مرۆڤ

 

ماڵپەڕی مێد پۆرتاڵی ڕوسی باسی لە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە سەبارەت بە بیرکردنەوەی نەرێنی و ڕایگەیاندووە، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بریتییە لە دڵەڕاوکێیەکی ڕێکخراو و بیرکردنەوەی زیاد لە ئاسایی لە بابەتە نەرێنییەکان و داهاتوو، جگە لەمەش لە زۆر شیکردنەوەی کاردانەوەی خەڵکیدا خۆی دەبینێتەوە.

 

هەرچەندە چەند توێژینەوەیەکی پێشوو ئەوەیان سەلماندوە کە بیرکردنەوەی نەرێنی دەبێتە هۆی چەندین کێشەی جیاوازی مەعریفی، بۆ نموونە لاوازبوونی بیرگە و لەبیرچوونەوە، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە بیرکردنەوەی نەرێنی و ڕژانی پرۆتینی نائاسایی لە مێشکدا پێکەوە گرێداوە، کە بە هۆیانەوە مرۆڤ لەوانەیە تووشی ئەلزەهایمەر ببێت.

هەر بۆیە زاناکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن لە هەموو تەمەنێکدا خۆیان لە بیرکردنەوەی خراپ و نەرێنی بپارێزن  و پشت بە خاوبوونەوە و یۆگا ببەستن بۆ ڕزگاربوون لەو کێشانەی کە بەهۆی ئەم جۆرە بیرکردنەوانەوە دێنە ڕێیان.