image
رۆژهات ئامەدی نوسەر
image

ئەمرۆ دیسان دەبینم هەر دوو  باڵی  پارتی دیمۆکراتی کوردستان (ئێران) هێما و ڕێزێکی وا لە دوکتور قاسملوو دەگەرن کە ڕۆژی لە دایکبوونی پیرۆز دەکەن  و وەکو پەیامبەری ئیسلام جێژنی مەولودی بۆ دەگرن. بەڵێ شەھید قاسملۆ جێی رێزی ھەموومانە و شوێنی خۆی لە ناو کۆمەڵگای کوردی ھەیە.

بەڵام بۆ دەبێ بەمجۆرە جیاوازی لە نێوان سیمبۆلە نەتەوەییەکان بکەین ،  کاتێک کە ئێوە ئەو «ڕۆژی لەدایکبوونە»

پیرۆز دەکەن،  پیاوێکی وا مەزن وەکو پێشەوا قازی موحەممەدکە لە سەرانسەری کوردستان بۆتە سیمبۆلی نەتەوەی کورد، بۆچی نایەتە بەر چاوتان؟

ئەوە چ باسە لەرابوون و نووستن دکتۆر قاسملۆتان دێتە بەرچاوو ئەوانی تر نابینن؟

ئایا تا ئەم راددەیە لەژێر کاریگەری قوڵی چەپگەراییدان کە جیاوازی بخەنە نێو سیمبۆلە نەتەوەییەکانیش ؟

لەبەر ئەوەی پێشەوا قازی کۆمۆنیست  نەبوو چاوتان نای بینێت لە ھزرتان جێی نابێتەوە؟

زۆر لە »ڕۆشەنبیر« و سیاسەتمەداری باشوری کوردستان بەھەمان لۆژیک و رامان بۆ مەسەلەکە چوون و  رێزی پێویستیان  نەبو بۆ مەلا مەستەفای بارزانی ، ئێوەش ھەمان رێچکەتان گرتووە و بەمجۆرە دەچنە ناو مێژوو.
بۆ زانیاری دوکتور قاسملۆ یان هەر سەرکردەیەکی تری کورد دەبێ لە ڕێزگرتندا جێگای تایبەتی خۆیان هەبێ، بەڵام هەر یەک بە گوێرە خۆی.
هیچ کەسێک نابێتە پێشەوا قازی موحەمەد، سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی ، شێخی کورد شێخ سەعید و سەیدی کورد سەید ڕەزا .....ھتد.

ئەم  کەسایەتیانە کە بونەتە سیمبۆلی نەتەوەیی جێگای تایبەتیان لە مێژووی کورددا ھەیە و ئەگەر پێویست بێ مەولود بۆ سیمبۆلە نەتەوەییەکان بگێرین پێش ھەموویان دەبێ بۆ ئەمانە بگێرین.

 

رۆژهات ئامەدی

22.12.2019