image


پەیامی کورد ... خواردنی چەرەزات دەبێتە هۆی دڵخۆشبوونی مرۆڤ

 

ئەلینە ئیمانوێڵ کە پسپۆڕێكی خۆراكی ئەڵمانییە، توێژینەوەیەكی لەسەر كاریگەری چەرەساتەكان بۆسەر دەرونی مرۆڤ ئەنجامداوە و دەریخستوە خواردنیان دەبێتە هۆی دڵخۆشكردنی مرۆڤ.

 

بەپێی توێژینەوەكە چەرەساتەكان هۆكارێكن بۆ دڵخۆشكردنی مرۆڤ بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، بەو پێیەی لەو وەرزەدا بەهۆی بارودۆخی كەش و هەواو نزمی پلەی گەرماوە كەسانێكی زۆر هەست بە بێزاری دەكەن و باری دەرونیان نائارام دەبێت.

 

بەڕای ئیمانوێل چەرەساتەكانی وەك گازۆ و عەلی بابا دەوڵەمەندن بە ترشی تریبتۆفانی ئەمینی، كە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین دەدات لە لەشەوە كە بە هۆرمرنی دڵخۆشی ناسراوە.

 

توێژینەوەكە ئاشكراشی دەكات كە چەرەساتەكان دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی پلەی گەرمای لەش لە كاتی سەرمای وەرزی زستاندا وادەكات مرۆڤ هەست بە ئارامی بكات.

 

پێشتریش توێژینەوەیەكی دیكە كە لە ئەمەریكا ئەنجامدرابوو سەلماندبووی كە گازۆ ئەگەری توشبونی مرۆڤ بە خەمۆكی كەمدەكاتەوە.