image

پەیامی کورد     ...   ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە جلی فەرمی یاری تۆپی پێ دەکات  .

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا کە بە شێوەی لەناکاو دەجێتە شاری شامبووری ئەو ووڵاتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی ئەو ناوچەیە تواناکانی خۆی لە بواری تۆپی پی دەخاتە بەرچاو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە چوارچێوەی پڕۆسەی کۆڵانگەلی هاوینی ٢٠٢٠ کە دەڵەتی فەڕەنسا بە بەشداری ئەنجوومەنگەلی کۆمەڵگای مەدەنی لە حاڵی بەڕێوەچوونە چووبووە ئەو شارە و لەگەڵ گرووپێک لە گەنجان کە لەم پیلانە ڕاهینانیە بۆ چوونیان بۆ بازاری کار كەڵک وەردەگرن ، بە جلی فەرمی یاری تۆپی پێی ئەنجامدا و دیداری کرد .

دیدار لەگەڵ گەنجان دەرفەتێکە بوو تاکوو ماکرۆن تواناکانی خۆی لە بواری تۆپی پێ دا نیشان بدات .

سەرۆککۆماری فەڕەنسا پێشتر هەموو وەزیرەکانی بۆ بەشداریکردن لەم بەرنامەیەدا کە ئامانج لێی ڕادەستکردنی خزمەتگوزاری و چالاکیگەلێک بۆ دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکان لە هاویندایە دەعوەت کردبوو .

ئەم بەرنامەیە زیاتر لە ١٥٠٠ کۆڵانی نیشتەجێبوون لە فەرەنسا پۆشش دەدات