image


پەیامی کورد ... کچە وەرزشوانێکی کورد لە ئەورووپا میدالیای زێڕی دەستەبەر کرد

 

''شنیان مورادیان'' کچە کوردێکی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێیەکانی تێکواندۆی ''هانمادانگـ''ـی ئورووپا بە وەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

 

''شنیان مورادیان'' لە کێبڕکێیەکانی هانمادانگی ئەورووپا کە بە بەشداریی ٣٣ وڵات لە وڵاتی بلژیک بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، بە بەدەستهێنانی ٢ میداڵی زێڕ پلەی قارەمانیی لە ڕیزی تەمەنی ژێر ١٤ ساڵان تۆمار کرد.

 

''مورادیان'' بێ ئەوەی کە پشتیوانییەکی تایبەتی لێ بکرێت، لە ساڵی ٢٠١٥وە هەتا ئێستا لە کێشی خۆیدا چەندین پلەی قارەمانیی لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێناوە.