image


پەیامی کورد... نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەدەست هێنا

بەرهەمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "ڕەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بەدەست هێنا.

"نانی پیرۆز" دوایەمین بەرهەمی سینەماکاری کورد "ڕەحیم زەبیحی"یە و لەلایەن کۆمپانیای "ماد مۆڤی"یەوە بەرهەم هاتووە.

ئەو بەرهەمە دوای بەشداریکردن لە چەندین فێستیڤاڵی گرنگی نێونەتەوەیی و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ، لە ئێستادا و بۆ جاری یازدەیەم توانی لە بەشی بەڵگەفیلمە بڵندەکان لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" کە لە هۆڵی سینەمایی "ئۆکتایر" لە شاری "سەن پتێرزبۆرگ"ی وڵاتی ڕووسیا نمایش کرا، بەشدار بێت و لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە پێشوازیی گەرمی لێ بکرێت