image


پەیامی کورد... وەرگێڕانی شانۆنامەی "کۆتایی" لە نووسینی "ساموێل بێکێت" بۆ سەر زمانی کوردی

شانۆنامەی "کۆتایی" لە نووسینی ساموێل بێکێت بە هەوڵ و تێکۆشانی "پێشەوا ڕەهبەری" نووسەر و وەرگێڕی گەنجی "پاوە"یی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا.

شانۆنامەی "کۆتایی" خەرمانانی ئەمساڵ لەلایان بڵاوکراوەی "زایەڵە"ی شاری مەریوان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"پێشەوا ڕەهبەری" وەرگێڕی شانۆنامەکە لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت: "ئەو شانۆنامەیە بریتییە لە چوار کارەکتەر. ئەم کارەکتەرانە، بەپێچەوانەی شانۆنامە گوزارشت ئامێزەکانەوە کە هیچ جۆرە ناوێکیان نییە، هەر یەک لەو کارەکتەرانە ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە.

"هام" بە مانای چەکوش، "کڵۆڤ" لە زمانی "فەڕانسە"ویدا بە مانای بزمار، "نیل" لە "ئیرلەند"یدا بە مانای بزمار، "ناگ" لە زمانی "ئاڵمن"یدا بە مانای بزمار.

ئەم چوار کارەکتەرە لە ژوورێکی چۆڵن. "بێکێت"ی بێدەنگ بە شێوەیەکی سەرسامکەر بەم کارەکتەرانە گەمە دەکات. سەرسامیەکە لەوە دایە کە سێ کارەکتەری هام، ناگ و نیل بە درێژایی شانۆگەرییەکە دانیشتوون و توانای هەر جۆرە جووڵەیان لێ بڕاوە.

پێشەوا ڕەهبەری چەندین شانۆنامەی دیکەی وەک: "کاتژمێرێک چاوەڕوانی"، کە یەکێک لە شانۆنامە دیارەکانی ئەدەبیی جیهانییە لە نووسینی "هاینریش بۆیڵ" و "سۆزانییە بەڕێزەکە" لە نووسینی "ژان پۆل سارتێر" وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

چەندین بەرهەمی دیکەی ئەو وەرگێڕە وەک: "چیرۆکی ورچە پانداکان"، "کورسییەکان" و "کرێکار" لەژێر چاپ دایە.