image


پەیامی کورد … کتێبی مێژووی زانایانی ئایینی موکریان لە شاری سنە چاپکرا

کتێبی مێژووی زانایانی ئایینی موکریان لە نووسینی محەممەد ئەحمەدیان لە ٥٦٨ لاپەڕەدا لەلایەن وەشانگەی کوردستانەوە لە شاری سنە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبی “مێژووی زانایانی ئایینی موکریان” لە ڕێکەوتی ٦\١٠\٢٠٢١ لە چاپخانەی کوردستانی شاری سنە چاپ و بڵاو کراوە کە لێکۆڵینەوەیێکی تێروتەسەلە لەسەر کۆی بەرهەم و ڕا و هزری ژمارەیەک لە مامۆستا و زانایانی پێشەنگ و ناوداری ناوچەی موکریان.

شایانی باسە کە ئەو سەرچاوانەی بۆ نووسینی ئەم کتێبە کەڵکی لێوەرگیراوە، زیاتر لە ٢٠٠ پەرتووکی کوردی و فارسی و عەرەبی بووە.