image


پەیامی کورد... عێراق داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی دەروازە سنوورییەکان ڕاگەیاند

بەپێی ئامارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٤٢٢ ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ٨ی ٢٠٢٢، شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیران ٤٢٢ ملیار و ٦٢٥ ملیۆن دینار بووە.

ئاشکراشی کرد کە یاسای گومرگی ژمارە ٢٣ی ڕێساکانی ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکانەوە پەیڕەو کراوە لە ڕێکخستنی مامەڵەی هاوردەکردن و هەناردەکردن، وە ئەرکەکانی لیژنەکە بریتین لە کۆکردنەوەی باجی گومرگی و ئەنجامدانی گەڕان و ڕاگرتنی قاچاخچێتی.