
پەیامی کورد... عێراق لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دەرکرد
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێکارەکانی حکومەت تایبەت بە ڕێکخستنی مامەڵەی دارایی بە دۆلار، ڕەزامەندی درا بە گۆڕینی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی نرخی دۆلارەوە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌می 2023 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران، یه‌كێك له بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه كه قه‌رزیان له بانكه‌كان وه‌رگرتووه.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له بانكه‌كانی حكومه‌ت به بانكی بازرگانی عێراقیشه‌وه قه‌رزیان به دۆلار وه‌رگرتووه، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان به دیناری عێراق ده‌بێت و هه‌ر دۆلارێكیش به نرخی فه‌رمی حكومه‌ت و به 1320 دینار بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بانکی ناوەندی عێراق ئەژماری بانکەکانی بە دۆلار زیاتر بەرەوپێش دەبات کە کاری حەواڵەی دەرەکی دەکەن و پێویستە بە نرخی فەرمی دۆلار وەرگرن بەپێی پێویستی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه بووه‌ته ناسه‌قامگیری له نرخی كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كان و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان.