
پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردوە
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەتێكرا 248 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
بە پێی ههواڵێكی شهفهق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 7 وڵاتەوە گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 346 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 528 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 248 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 148 هەزار بەرمیل زیادیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 645 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی یەك ملیۆن و 95 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان بەڕازیل بە ڕێژەی 545 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 383 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نەیجیریاوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 219 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە كۆڵمبیاشەوە بەڕێژەی 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.