image


پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخی نەوت بۆ خوار 85 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ سەرووی 86 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.89 دۆلار بەرزبووەوە بە 86 دۆلار و 36 مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 1.70 بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.