
پەیامی کورد... نرخی نەوت دیسان دابەزی
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو دابەزی، ئەمڕۆ دابەزینێکی کەمی دیکەی بە خۆییەوە بینی.
لە مامەڵەکانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەدا پێنوێنیەکانی نرخی نەوتی خاو بە سووری مایەوە، بە جۆرێک گرێبەستە دواخراوەکانی برێنت گەیشتە ٩٤.٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بە دابەزینی ٠.٧١٪ی نرخەکەی.
هەروەها گرێبەستە دواخراوەکانی ڕۆژئاوای تێکساس گەیشتە ٨٨.١٠ دۆلار بە دابەزینی ١.٢٪ دۆلاری نرخەکەی.
دوای دابەزینەکەی دوێنێ، بەیانی ئەمڕۆ هەر دوو جۆرەکەی نەوتی خاو بە ڕێژەی ١٪ بەرزبوونەوە، بەر لەوەی جارێکی دیکە دابەزین بە خۆیانەوە ببینن.
دابەزینی نرخی نەوت لە سایەی مەترسییەکان لە ڕوودانی داڕمانی ئابوورییە، ئەو پرسەی کاریگەری لەسەر خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەبێت.