
پەیامی کورد... نرخی نەوت لە بەرزیدا ماوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەر دوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دابەزینێکی کەمی بە خۆییەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جێی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە و بەردەوام لە سەرووی١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.