image



پەیامی کورد... نرخى نەوت نزمترین ئاستى لە شەش مانگى رابردو تۆمار کرد


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 49 سەنت دابەزیوە و بەمەش نزمترین ئاستى لە شەش مانگى رابردو تۆمار کرد.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 69 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 47 سەنت دابەزیوە.


گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.