image


پەیامی کورد... نرخی نەوت گەڕایەوە بۆ پێش جەنگی ئۆکراینا

نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار و نیگەرانییەکان لەبارەی ئابووری جیهان.

نرخی نەوتی خاوی تێکساس ئەمڕۆ لە خوار ٨٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا، هەروەها برێنت گەیشتە خوار ٩٠ دۆلار. ئەو نرخە نزمترینە لەدوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

نرخی دۆلار ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا، لە کاتێکدا بازاڕی نەوت لەگەڵ خاوبوونەوەی خواست لە چیندا دەجەنگێت.