image


پەیامی کورد... نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەمساڵدا


ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلولی 2023، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەمساڵداو، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 97 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و، نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ ، نزیكەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكی بە 94 دۆلار و 61 سەنتە، كە ئەویش بەهەمان شێوە نرخەكەی بەرزبوەتەوە.

بەپێی وتەی پسپۆڕانی بواری نەوت، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوەت كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراوە لە ئەمریكا ،هەروەها دوو وڵاتی سەرەكیی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس (سعودیە و رووسیا) بڕیاریانداوە بڕی خستنەڕووی نەوت رۆژانە بۆ 1.3 ملیۆن بەرمیل كەمبكەنەوە.