image


پەیامی کورد... 116 وڵاتی جیهان لەسەر زیادکردنی تواناکانی وزە نوێبووەوەکان پەیماننامەیەکیان واژووکرد

سەرۆکایەتیی کۆنگرەی کەشوهەوا (کوپ28) بڵاویکردەوە، 116 وڵاتی بەشدار لە کۆنگرەکە پەیماننامەیەکیان واژووکرد کە ئامانج لێی زیادکردنی تواناکانی وزە نوێبووەوەکانە لە جیهاندا تا ساڵی 2030.

وڵاتانی بەشدار لە کۆنگرەکە بەڵێنیاندا بەیەکەوە کاربکەن بەمەبەستی زیادکردنی توانا جیهانییەکانی وزەی خۆر و وزەی با و وزەی کارۆئاوی بۆ 11 هەزار گێگاوات تا کۆتایی ئەم دەیەیە.

لە ئێستادا توانای وزەی نوێبووەوە لە جیهاندا سێ هەزار و 400 گێگاواتە لەسەر ئاستی جیهان.

پێشتر یەکێتیی ئەوروپا داوایکردبوو هاوکاری وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی حەوت و جی 20 بکرێت بۆ زیادکردنی توانای وزەی نوێبووەوەیان، بەهۆی ئەوەی %80 ی گازە ژەهراوییەکان بەهۆی وزەی بەکارهاتووی ئەو وڵاتانەوەیە.