image


پەیامی کورد... 12 خاڵی سنوری له‌نێوان عێراق و ئێران جێگیردەکرێت


فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 12 خاڵی سنوری لەگەڵ ئێران لەسەر سنوری ئەو وڵاتەدا بەپێی ڕێککەتننامەی ئەمنی جێگیرکراون.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 1_ی تشرینی یه‌كه‌م_ی 2023 قەیس مەحموداوی، فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەمنی نزیکەی ساڵێکە کاری لەسەر دەکرێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی و ڕێککەوتن کراوە لەسەر دورخستنەوەی هێزە کوردییە ئۆتۆزسیۆنەکان لە نزیك سنورەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەستیپێکراوە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 12 خاڵی سنوری لەسەر سنوری ئێران جێگیرکراون بۆ دورخستنەوەی چەکدارانی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ناوچە سنورییەکان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، جێبەجێکردنی سەرجەم بەندەکانی ڕێککەوتنەکە کاری لەسەر دەکرێت و لە دەستوری عێراقدا هاتوە کە وڵات نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە.