image

پەیامی کورد     ...   عەلی شەمخانی ووڵامێکی کوشندە ئاراستەی ئەردۆغان دەکات .

شەمخانی :  ئێران گۆڵستانێکە بۆ نەتەوەکان .

عەلی شەمخانی سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا بەم شێوەیەی نووسیوە : ئێران وەکوو گۆڵێستانێکە بۆ هەموو نەتەوەکان .

شەمخانی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی ترس لە قەوم و نەتەوەکان ، بەشی حکوومەتێکە کە بە داخ کردن و دەرزی لەگەڵیان بەرەوڕووە نە ئێران کە گۆڵێستانی نەتەوەکان ە .

ئەم پەیامە تویتەرییەی شەمخانەی لە کاردانەوەیەک بە ووتەی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دا هاتووە کە لە دۆخی تورکەکانی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی بوو .

ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە بە ووتەی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەتەوەگەلی دیکە جگە لە فارس بە پێچەوانەی نووسینەکەی شەمخانی و ووتەکانی سەرانی ڕژیمی ئێران هیچ کاتێک بۆ نەتەوەکان نە وەک گۆڵێستان کە هیچ بەڵکوو تەنیا جەحەننەمێکی سووتێنەر بووە .

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکان لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی زۆر " کورد ، بەلووچ ، عەرەب ، تەرکمەن ، و تورکەکانیش تەناتە " دەبنە قوربانی سیستەمی تۆتالیتەری ئێران و نەتەوەگەلی جگە لە فارس ئێرانی ژێر سۆڵتەی حۆکمڕانی ناوەند نشینەکان بە بەندیخانەیەکی گەورە دەزانن.