image

پەیامی کورد      ...     عەرەبستان  :  دەرچوونی هێز و کەلو پەلی سەربازی و نیزامی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر هێزی بەرگری ئێمە دانانێت

عەرەبستان لە یەکەمین کاردانەوەی بە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەش عەرەبستان جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە کاریگەری لە هێزی بەرگرییەکەی نابێت و توانای بەرگری کردنی لە خۆ هەیە .

تورکی المالکی ووتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان ووتی : دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان یا دەرچوون لە بەشێک لە توانا سەربازی و نیزامییەکان ، کاریگەری لە سەر هێزی بەرگری عەرەبستان دا نابێت .

ئەو ووتی : تێگەیشتنێکی قووڵ لە نێوان ئێمە و هاوپەیمانان دەربارەی هەڕەشە لە ناوچەکە بوونی هەیە ، ئێمە توانای بەرگری لە ووڵاتەکەمانمان هەیە .

ئەمە یەکەمین کاردانەوەی عەرەبستان لە سەر بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عەرەبستان و دەرچوونی سیستەمگەلی بەرگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەش عەرەبستان ە .

عەرەبستان ئێستا بۆ بەرگری کردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشەکان لە سیستەمی بەرگری پاترییۆت ی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێت .

لە ئەپرریلی ڕابردووەوە یوونان بە پێی ڕێکەوتنی نێوانیان ڕایگەیاند کە بۆ پارێزگاریکردن لە ژێرخانەکانی عەرەبستان مووشەکگەلی پاترییۆت ی لە بەر دەستی ئەم ووڵاتەدا دادەنێت .