image

پەیامی کورد    ...  عەرەبستان ی سەعوودی تاڵیبان بە فەرمی ناناسێت

وەزیری دەرەوەی سەعوودیە ڕایگەیاند: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ تاڵیبان نییە و ئیمارەتە ئیسلامییەکەی بە فەرمی ناناسین.

شازاده فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سەعوودیە که بۆ چاوپێکەوتنێکی فەرمی گەشتی کردووە بۆ هیند، لە وتووێژێکی تایبەت دا لەگەڵ « تایمز ئاو ئیندیا» ووتی که تیرۆریزمی جیهانی و نێونەتەوەیی بەڕاستی جێگەی نیگەرانییە.

شازادە لە درێژەدا ووتی ووڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دەوڵەتی نوێی تاڵیبان لە ئەفغانستان دا نییە.

بن فەرحان دووپاتی کردەوە ووڵاتەکەی هیچ پەلەیەکیان  بۆ بەفەرمی ناسینی "ئیماراتی ئیسلامی" نییە.