image


پەیامی کورد … عیراق 272 بیانی دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

نزیكەی 300 بیانی دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە بەهۆی نەبونی مەرجی نیشتەجێبونیان لە عیراق.

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی سەرپێچی لەیاسای نشینگەی عیراق 272 كەسی بیانیان دەستگیر كردوەو رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكرێنەوە.

راشیگەیاندوە، ئەو بیانیانە رەگەزنامەی جیاوازی وڵاتیان هەیە هۆكاری ناردنەوەیان سەرپێچیكردنیانە لە یاسای نیشتەجێبونی بیانی لەخاكی عیراقدا.

هەروەها هاتوە، هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانیان بەردەوامن لە دەستگیركردنی ئەو بیانیانەی كارتی نشینگەیان نوێ نەكردۆتەوەو سەرپێچی دەكەن، داواشی لە هاووڵاتیان كردوە هەر سەرپێچیەكیان هەست پێكرد ئاگاداریان بكەنەو، چونكە خزمەتە بە بەرژەوەندی گشتی.