image


پەیامی کورد... عێراق بە پابەندە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ناتۆ

قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ یەکشەممە وتی عێراق پابەندە بە هاوکاری کردنی ناتۆ.

لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە، ڕایگەیاند ئەعرەجی، ئەمڕۆ لە ئۆفیسەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە، فەرماندەی نێردراوی ناتۆ لە عێراق ژەنەراڵ میشێل لۆسگارد، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی لاتیسیا فێن ئاش، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی فەرماندەی ئەرکەکە لە عێراق کرد.

هاوکات ئەعرەجی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا دەڵێت: "عێراق بە پابەندە لەگەڵ ناتۆ و هەموو ئەو لایەنانەی کە لە شەڕی دژی داعش هاوکاریان کردووە وە هەڵوێستی عێراق دووپات بکەرەوە، لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکراینا و دانیشتن لەسەر مێزەکە بۆ دەربازکردنی جیهان لە گێچەڵی جەنگ".

شایەنی باسە لای خۆیەوە فەرماندەی نێردراوی ناتۆ لە عێراق دەڵێت: "قەیرانی ئۆکراینا و ڕووسیا کاریگەری نەبووەتە سەر ئەرکەکە، کار و پشتیوانی بۆ عێراق و ئەوەشی وت ئەرکەکە بەردەوامە لە دابینکردنی پشتیوانی بۆ عێراق".