image


پەیامی کورد … عێراق/ هیچ حاڵەتێکی خراپ بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە تەۆمار نەکراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایدەکات، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی خراپ بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە تەۆمار نەکراوە.

عەبدولغەنی ساعدی بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە رایگەیاند، لە کۆی ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی تا ئێستا ١٢٦ هەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، ئەوە رێژەیەکی زۆر کەمە بۆ دروستکردنی بەرگری گشتی سەرەرای بەردەستبونی ڤاکسینەکان.

 

دەشڵێت: عێراق هەموو رێوشوێنەکانی تەواوکردووە، بۆ دابینکردنی (٢١ ملیۆن و ٥٠٠)هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە، کە لە چيند رۆژی داهاتووە دەگات بە دەستمان، هەرسێ جۆری ڤاکسینی (سینۆفارم، فایزەر، ئەسترازینیکا) بەسەر هەموو دامەزراوە تەندروستییەکاندا دابەشدەکرێت.

 

 

 

هاوکات، رەبی فەلاح ئەندامی تیمی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ جۆرە کاریگەرییەکی خراپی ڤاکسینەکان تۆمار نەکراون، کاریگەرییە لاوەکییەکان سادەن و هەموو جۆرە کوتانێک ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی هەیە.