image

پەیامی کورد       ...   بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بە شێوەیەکی دیپلۆماسییانە لەم لاپەڕەیەدا بە تووندی هۆشداری دەداتە ئێران

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا پەیامێكی تووندی ئاڕاستەی ئێران كرد
 
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پەیامێكی ئاڕاستەی ئێران كرد و لە پەیامەكەیدا هۆشداری بە ئێران دەدات ، كە هێرشەكانی ڕابگرێت، ئەگەر نا ئەمریكا ووڵامی هێرشەكان دەداتەوە.

چاوی کامێرای فۆتۆی ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبووی كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسراوی سەر پارچە كاغەزێكی دەستی بایدن بڵاو و دەگەێننە جیهان و بە تایبەت ئێران ، کە لە سەری نووسراوە “ئەمریکا ئامادەیە ووڵامی هێرشەکان بداتەوە، ئێران دەبێت بیر لە ڕاگرتنی هێرشەکان بکات”.

دوێنێ موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەمریكا ووتی: پشتیوانی لە پرۆسەی دیموكراسی عێراق دەكەین و یەكێك لەوانە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە عێراق بكرێت.

جەختیكردەوە، ئەو هاوكارییانەی تایبەتن بە بواری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەپێناو سەقامگیری عێراق بەردەوامیان دەبێت.