image

پەیامی کورد     ...   مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی بەرفراوانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران

ئیسرائیل و ئەمریکا بە شێوەی هاوبەش مانۆڕ و نەمایشێکی فراوانی سەربازی ئاسمانیان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئەنجام دا .

مانۆڕی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل لەگەڵ ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا بەڕێوە چوو و ئامانجی ئەو مانۆڕ و نەمایشە هاوبەشە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٢، بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، مانۆڕی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکا، حەفتەی ڕابردوو لەژێر ناوی “شاهینی سەحرا” بەڕێوە چوو و ئامانج لەو مانۆڕە هاوبەشەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەیەکە بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە و ڕێگە بە سەرەڕۆییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکدا نەدەن.

ڕۆژنامەی “تایمزی ئیسرائیل” هەواڵی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی هێزی ئاسمانی دوو ووڵاتی ئیسرائیل و ئەمریکای لە زمانی ئەرتەشی ئەو ووڵاتە بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە، ناوچەی بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە، باشووری ئیسرائیل و لەسەر ئاسمانی دەشتاییەکانی “نێگێب” بووە.

 ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو بە فەرمی پەیوەست بە چالاکییەکانی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا “سەنتکام” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.