image

پەیامی کورد      ...     ڕووسیا ٢٠ شوێنی بەرگری ئەرتەشی ئۆکراین ی بۆمباران کرد

  وەزارەتی بەرگری ئۆکراین  :  ڕووسیا ٢٠ شوێنی بەرگری ئەرتەشەکەمانی بۆمباران کرد

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین هەوال لە بۆمباران کردنی ژمارەیەک شوێن سەر بە ئەرتەشی ووڵاتەکەی لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا وە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسەوی AFP دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر ، لە زاری وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ٢٠ شوێنی بەرگری سەر بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا وە بۆمباران کراوە .

لە هەمان حاڵدا پەخشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا ش ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە جیایی خوازەکان لە ناوچەی " دۆنباس " لە ڕۆژهەلاتی ئەم ووڵآتە ، دوێنی هەینی ڕێکەوتنی ئاگربەسیان ٢١ جار پێشێل کردووە و چەندی خاڵی ئەم ناوچەیەیان کردووەتە ئامانج و بۆمباران کراون .

هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە بەیاننامەکەی خۆیدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دوو هێزی نیزامی و هاووڵاتییەکی سڤیل لە دەرئەنجامی هاوێشتنی گووللە لە لایەن جیایی خوازەکانی هەواداری ڕووسیا لە دۆنباس بریندار بوونە جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە یان بە نوێنەرانی ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا ڕاگەیاندووە .