image

پەیامی کورد     ...   بەم دوو بژاردەیە شیعەکان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق ئەنجام بدەن.
میدیاکانی عێراقی بڵاویان کردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەماڵی عەممار حەکیم کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق، لەپاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە دەکەن، کە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر خواستی پێکهێنانی هەیە.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاکانی وتووە، لەکۆبوونەوەکەدا لەنێوان دوو بژاردە بڕیار لە یەکێکیان دەدرێت، یان بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن.
ڕۆژی پێنج شەممە موقتەدا سەدر دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، ئەوە هەنگاوێکە بە ئاراستەی ئۆپۆزسیۆنی نێو پەرلەمان.