image

پەیامی کورد      ...    بانکی ناوەندی سەبارەت بە دۆلار جارێکی دیکە بڕیارێکی نوێ دەردەکات

بانكى ناوه‌ندى عێراقى خستنه‌ بازاڕى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌نها ٥٢ملیۆن و ٧٠ هه‌زار دۆلارى خستۆته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌و به‌مه‌ش ڕێژه‌ى فرۆشى دۆلار كه‌مبوەته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى ٧٥%.

بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند،كۆمه‌ڵێك ڕێكارى نوێیان بۆ خستنه‌ بازاڕى دۆلار گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌مڕۆش ٥٢ ملیۆن و ٧٠ هه‌زار دۆلاریان خستوەته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌ سپیكردنه‌وه‌ى دراو رێگریكردن بوه‌ له‌ ته‌مویلى گرووپه‌ تیرۆرستیه‌كان.

خستنه‌بازاڕى دۆلار له‌مرۆدا به‌به‌راورد به‌رۆژى چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو نزیكه‌ى ٧٥% كه‌میكردوه‌و رۆژى چوارشه‌ممه‌،زیاتر له‌ ٢٠٦ ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ بازاڕه‌كانى عێراقه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبوونى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى.