image


پەیامی کورد... بانگەوازی دەیان هونەرمەندی ئێران بۆ بایکۆتی ناوەندە فەرهەنگییەکانی ئێران

دەیان هونەرمەندی خەڵکی ئێران کە دانیشتووی وڵاتانی بیانین، لە بانگەوازێکدا بڵاویان کردووەتەوە کە بایکۆتی ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە ڕێژیم بکەن.

ئەو بانگەوازە لەلایەن هونەرمەندان، نووسەران، سینەماکاران و خوێندکارانی دانیشتووی وڵاتانی بیانی بڵاو کراوەتەوە.

ئامانج لەو بانگەوازە ئەوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتوندی و بە شێوەیەکی بێبەزەیانە خەڵک سەرکوت دەکات.

لەو بانگەوازەدا داوا کراوە کە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە ناوەند و دامەزارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران تەحریم بکرێن.

زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە کەسایەتییە فەرهەنگییەکانی ئێرانی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لە خەڵكی ڕاپەڕیو دەربڕیوه.