
پەیامی کورد ... بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی : كارتێكی ئه‌لیكترۆنی نوێ بۆ لیژنه‌كانی كڕین له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌خرێتەڕوو
بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی رایگه‌یاند، كارتێكی ئه‌لیكترۆنی نوێ بۆ لیژنه‌كانی كڕین له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستیه‌كانیان، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كارته‌ش ئه‌وه‌یه، ته‌نها بۆ كڕین به‌كارده‌هێندرێت و ناتوانرێت پاره‌ی كاشی لێ ده‌ربهێنرێت.
بانكی ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌ت و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی، بانكی ڕافیده‌ین خستنه‌بازاڕی كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ لیژنه‌كانی كڕین بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌ێنێت كه هه‌ژماره‌كانیان لای بانكی ڕافیده‌ین و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بانكی رافیده‌ین ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردن و په‌سه‌ندكردنی كارته‌كه بۆ لیژنه‌كانی كڕین، میكانیزمی كاركردنی ئه‌م كارتانه به‌پێی به‌پێی چه‌ند رێنمایی و مه‌رجێك ده‌بێت.
مه‌رج و رێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی كارته نوێیه‌كه:- ناتوانرێت پاره‌ی كاش له كارته‌كه ده‌ربهێنرێت
- كارته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كارناكات
- ناتوانرێت له كارته‌كه‌وه گواستنه‌وه بكرێت
- عموله‌ی سفره بۆ بازاڕكردن
- پاره بخه‌ره ناو كارته‌كه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی كڕین به‌كاری بهێنه
- كارته‌كه جۆری مه‌دینه