image

پەیامی کورد      ...   ڕابەری باڵای ئێران پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران دەکات .

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، چەند ووڵاتێک دژایەتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن و لەپەیامێکیشدا بۆ هاووڵاتیانی ئێران رایگەیاند، بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان ئەرکە.
لەمیانەی پێشکەشکردنی ووتارێک لەتارانی پایتەخت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، چەند ووڵاتێک دژایەتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن و لەپەیامێکیشدا بۆ هاووڵاتیانی ئێران رایگەیاند، بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان ئەرکە.
لەبارەی ئەو ووڵاتانەی کە دژایەتی هەڵبژاردنەکان دەکەن، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و بریتانیا دەیانەوێت نیشانەی پرسیار لەسەر هەڵبژاردنەکان دابنێت، بەڵام بەشداری زۆری خەڵک ووڵامی ئەو هەوڵە دەداتەوە.
عەلی خامنەیی جەختیشیکردەوە، سەرەڕای پڕوپاگەندەکان، بەڵام رێژەیەکی زۆری خەڵک بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردوە.
رابەری باڵای ئێران راشیگەیاند، ئەو کەسانەی کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن، هاوکاردەبن بۆ سەرخستنی پلانی نەیارەکانی ئێران.
ووتیشی، بەشداریکردن لەهەڵبژاردن هاوشێوەی بەشداریکردنی خەڵکە لەناشتنی تەرمی حاجی قاسم سلێمانی، ئەوە بابەتێکی سیاسی نیە، پەیوەندی بەچارە نوسی هەمو ئێرانەوە هەیە.