image


پەیامی کورد … بەرپرسێکی دیکەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کرا

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا، کە درەنگانی شەوی دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١،دەری کردووە، شانەکە رایگەیاندووە: ئەو کەسەی دەستگیر کراوە بەرپرسی دابینکردنی خۆراک و دەرمان بووە بۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی حەزەر لە باشووری رۆژئاوای مووسڵ.

 

داعش لە ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی نیوەی خاکی عێراقی داگیر کرد و هەرەسی بە سوپای عێراق هێنا، هەرچەندە حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ساڵی ٢٠١٧ سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام هێشتا چەکدارانی داعش لە شار و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە جوڵە و کردە تیرۆریستییەکان.