image


پەیامی کورد … بەرپرسێکی دیکەی فەیلەقی قودسی سپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە مرد

 

مردنی بەرپرسێكی فەیلەقی قودس-ی سپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەنرا و ئەمەش دووەم بەرپرسی ئەو هێزەیە لەماوەی سێ ڕۆژدا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە گیان لەدەستبدات.

 

تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ بڵاویكردەوە، لیوا محەمەد عەلی حەق بین، یەكێك لە بەرپرسانی فەیلەقی قودس و یەكێك لە گەورە ڕاوێژكاران لە سوریا و عێراق، كە هاوشانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس دژ بە ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان جەنگاوە بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

 

محەمەد عەلی حەق، بەهەمان شێوە یەكێك بووە لە ڕاوێژكارانی فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی سوپاسی پاسدارانی ئێران.

 

یەكشەممەی ڕابردووش سوپای پاسداران مردنی لیوا محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس-ی بەهۆی جەڵدەی دڵەوە ڕاگەیاند.