
پەیامی کورد... بەریتانیا پێنج بڕیاری لە بارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، پێنج بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە کە تایبەت بە پرسی کۆچبەران و قاچاخچیەتی بە خەڵکەوە.
کونسوڵخانەی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لەمرۆوە چەندین ڕێوشوێن لە یاسای نوێی سنوورەکاندا هاتوونەتە کار.
لە بڕیارەکاندا هاتووە: زۆرترین سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ قاچاخچیکردن بە خەڵک و کاپتنی بەلەمی بچووک.
زیادکردنی سزاکان بەهۆی چوونەوە ناوەوەی نایاسایی بۆ بەریتانیا یان مانەوەی زیاتر لە ماوەی ڤیزا، هەروەها دەسەڵات دراوە بە پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی تاوانبارە بینایە مەترسیدارەکان.