image

پەیامی کورد      ...   بەریتانیا ساڵی ٢٠١٦ نەمایش و مانۆڕێکی شاراوە و نهێنی سەبارەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا ئەنجام داوە .

بە پێی هەواڵێک کە لە گاردییەن ەوە تازە زانراوە کە دەوڵەتی بەریتانیا چوار ساڵ پێش بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاهێنانی دراماتیکی بە ئامانجی هاوشێوەسازی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجام داوە بەڵام هەوڵی شاردنەوەی و نهێنی مانی ئەم بابەتەی داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک گاردییەن نووسی : ئۆپراسیۆنی ئالیس کە پێشتر ڕانەگەیندراوە لە ساڵی ٢٠١٦ بە بەشداری بەرپرسانی تەندرووستی گشتی بەریتانیا (PHE)  و وەزارەتی تەندرووستی و چاودێری کۆمەڵایەتی (DHSC) ئەنجامدرا و بڵاوبوونەوەی سەندۆرمی هەناسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ی کە بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوەیە پێشبینی کرد .

ئەمە یەکێک للە ١٠ ڕاهێنانە بەرنامەداڕێژراوەکانی گشتگیری بڵاونەکراوە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لە کاتی دەستپێکردن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووە کە ئێستا لە ژێر گاریگەری یاسای ئازادی زانیاری دا ئاشکرا کراوە .

(PHE) پێشتر یش بە ئاماژەدان بە گرینگی پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی نەتەوەییی و نیشتیامنی لە ئاشکراکردنی ووردەکارییەکانی ئەم ڕاهێنانە خۆی بە دوور گرتووە