
پەیامی کورد ... ڕۆبێرت ماڵی : «دیدارێکی باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هولەندا هەبوو بۆ ئەوەی بەرپەچی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە»
ڕۆبێرت ماڵی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند: «دیدارێکی باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هولەندا هەبوو بۆ ئەوەی بەرپەچی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە.»
ناوبراو هەروەها ووتی: « ئێمە دەربارەی هەناردەکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیا بەمەبەستی کۆمەڵ کوژکردنەوەی خەڵکی ئۆکراین گفتۆگۆمان کرد».