
پەیامی کورد... بەڕەزامەندی ئەمریکا عێراق بڕی سێ ملیار دۆلاری بلۆککراو بۆ ئێران دەگەڕێنێتەوە
سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران- عێراق رایگەیاند، بە رەزامەندی ئەمریکا عێراق بڕی سێ ملیار دۆلار بلۆککراوی وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی تاران.
میدیاکانی ئێران لە زاری یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران- عێراق بڵاویانکردەوە، بەشێک لەو قەرزەی لەسەر عێراق بوو کە دەبوو بیداتەوە بە ئێران، بەرەزامەندی ئەمریکا دەیداتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارەکە بۆ پێداویستی حاجییەکان و کڕینی کاڵا و پێداویستی بنەڕەتی خەرجدەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە عێراق بیداتەوە بە ئێران سێ ملیار دۆلارە.
سەرۆکی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران- عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەهۆی سەپاندنی سزاکانەوە ئەو قەرزانەی ئێران بەهۆی هەناردکردنی گازەوە لە عێراق کەڵەکەبووبوون و بلۆککرابوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە نەیوستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، واشنتۆن رێگە بە تاران دەدات لە کۆریای باشور بلۆک کرابوو بۆ کڕینی پێداویستی مرۆیی بەکاربهێنێت.