
پەیامی کورد ... " بن سەلمان " تەنانەت ڕەحمی بە مافی کرێکاران نەکرد
دەوڵەتی " بن سەلمان " میلیۆنان ڕیاڵی سەعوودی بە بیانووی سپی کردنەوەی پارە ، ژمارەیەک لە کەسانی بیانی دەست بەسەر کردووە هەموو پاشەکەوتی ئەوانی دەست بەسەردا گرتووە .
میدیاگەلی جیاوازی سەعوودی لەوانەش ڕۆژنامەی عەکاض ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند : دوو هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە دەست بەسەر و ٣،٣ میلیۆن ڕیاڵی لەوان دەست بەسەردا گرتووە .
جگە لەمانەش دوو هاووڵاتی بیانی دیکە کە ناسنامەیان ڕانەگێندراوە بە ٢٠٠ هەزار ڕیاڵی سەعوودی غەرامە و شەش ساڵ بەند کردن مەحکووم کرابوون و بڕیار وایە لە دوای تەواو بوونی قۆناغی مەحکوومییەت لە عەرەبستان دەربچن .