image

پەیامی کورد     ...   بنکەی سەربازی عین الاسد لە عێراق کرایە ئامانجی هێرشی ڕاکێتییەوە .

بنکەی عین الاسد کە سەربازانی ئەمریکا لەوێ بوونیان هەیە کرایە ئامانجی هێرشی ڕاکێتییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق بڵاویانکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی عین الاسد کراوەتە لەپارێزگای ئەنبار.

بەگوێری سەرچاوەیەکی ئەمنی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی عین الاسد کراوە لەپارێزگای ئەنبار.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، مووشەکەکە لەدەرەوەی بنکە سەربازییەکە کەوتۆتە خوارەوە. 

هێزە ئەمنییەکانی ئەنبار راشیان گەیاند، چەند خولەکێک دوای هەڵدانی ئەو مووشەکە، توانیویانە موشەکی دوەم بدۆزنەوە کە بەنیازبون ئاراستەی هەمان شوێنی بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی لەم پارێزگایەدا ووتی : ڕاکێتی کاتیۆشا نزیکی بنکەی ئاسمانی عین الاسد کردووەتە ئامانج 

 بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، گرووپێکی چەکدار ڕاکێتەکەیان لە ناوچەی بەغدای بەرەو بنکەکە هاوێشتووە . فڕۆکەگەلی ئەمریکی ش لە سەر بەرزاییەکانی ناوچەکە لە حاڵێ فڕینن .