image


پەیامی کورد... بنكەی عەین ئەسەد كرایە ئامانج


بزووتنەوەی چەكداری لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە بنكەی عەین ئەسەد-یان كردووەتە ئامانج، كە هێزەكانی ئەمریكا تێدا جێگیركراون.

لەمبارەیەوە بزووتنەوەی چەكداری لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە، چەند ئامانجێكیان لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كردووەتە ئامانج".

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتگۆن) ئاماژەی بەوەكردبوو:" لەماوەی مانگی رابردوودا 55 جار هێزەكانیان لە عێراق و سوریا رووبەڕووی هێرشی هێزە چەكدارەكانی بوونەتەوە و ژمارەیەك لە سەربازەكانیان برینداربوون".