
پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک قەهرەمانمەڕەش ده‌هه‌ژێنێت
بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە به پێوه‌ری رێخته‌ر قەزای گۆگسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23_ی ئه‌یلول_ی 2023 سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، لە قەزای گۆگسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی ریختەر رویداوە.
باسی له‌وه‌ش كرد، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 8.46 کیلۆمەتر له ژێر زه‌وی رویداوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه،تیمەکانی ئافاد دەستبەجێ دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ ئاگاداربون لە هەر دۆخێکی نەخوازراو
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تیمەکانی ئافاد دەستبەجێ دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ ئاگاداربون لە هەر دۆخێکی نەخوازراو و تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنییان تۆمار نەکردوە.