image


پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەندی ئێرانی هەژاند

ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، بوومەلەرزەیەك بەگەورەیی 5.1 پلەی ڕێختەر پارێزگای كرمانی ئەو وڵاتەی هەژاند و لە هەندێك ناوچەكان زەوی داڕماوە و رێگاكان داخراون و هەندێك خانووكان زیانیان بەركەوتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16ی 10ی 2021  میدیاكانی وڵاتی ئێران بڵاویكردەوە، كاتژمیێر 4:15 خولەك بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر پارێزگای كرمانی هەژاند .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خروه‌ته‌روو، كە بوومەلەرزەكە بە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر دروست بووە، هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە و لە هەندێك ناوچەكان زەوی ڕۆچووە ە و رێگاكان داخراون و هەندێك خانووكان زیانیان بەركەوتووە.