
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە پارێزگایهكی توركیای هەژاند
سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا ڕایدهگهیهنێت،کاتژمێر ١٥،٤٦ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە پارێزگای ئادانای هەژاند.
ئهمڕۆ یهك شهممه 21_ی ئایار_ی 2023 سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە، قەزای سایمبەیلی سەربە پارێزگای ئادانا بووە و لە قوڵایی ٦،٦٧ کیلۆمەتردا روویداوە.